
ئه‌نته‌رنێت به معجیزه‌یه‌كی سه‌ده‌ی بیست وبیست ویه‌ك داده‌نرێت،به‌هۆی ئه‌و گۆرانه بنه‌ره‌تیه‌ی دروستی كرد له گشت بواره‌كانی خزمه‌تكردنی خه‌لك، هه‌روه‌ها بۆته هۆكارێكی پێشكه‌وتوو كه به‌كاده‌هێنرێت بۆ ئاسانكردنی به‌رێوه‌بردنی ژیانی مروڤ.ئه‌وته‌كنه‌لوجیایه سیفه‌تێكی عاله‌می بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ئاده‌میزاد له رێگای كومپیوته‌ر وئامێری بیستن وكامیرایی ژماره‌یی دروستكرد له كاتێكدا ئه‌و ئامێرانه ده‌توانن دوسیه‌و زانیاریه‌كان بگوازنه‌وه بۆ ئه‌و ته‌كنه‌لوجیایه نۆیه،كه‌توانی بچێته ناو جه‌رگی هه‌موو مالێك كارێگه‌ریه‌كی زۆر به‌جێ بهێلێت له ژیانی خه‌لكه‌وه له هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی وئابووریه‌وه ،هاوسه‌رگیری به‌هۆی ئه‌نته‌رنێته‌وه بۆته دیارده‌یه‌ك كه ده‌بێت له به‌ری رابوه‌ستین ئێمه له ئه‌نته‌رنێت به‌وه ده‌چین كه وه‌كو له ئاهه‌نگێك خۆمان بشارینه‌وه له پشت په‌رده‌یه‌كی ماددی ومه‌عنه‌وی،له‌وانه‌یه له‌پشتی ناوی ئافره‌تێكی جوان وناو ناسك پیاوێكی ناشرین وپیس هه‌بێت یان به پێچه‌وانه‌وه یان له پشت ئه‌و نووسه‌ره ئایدیالسیشه نووسه‌رێكی شه‌رانگیز هه‌بێت. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو ئه‌و لایه‌نه جوراوجوره‌ی (نێت) ده‌زانین به‌لام هه‌ر به‌رده‌وام به‌كاردێنین وه ته‌نانه‌ت خه‌لكان په‌یوه‌ندی جۆراو جۆریش دروست ده‌كه‌ن جا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌نه‌كۆمه‌لایه‌تین نه‌كلتوریبن ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌گه‌نه راده‌ی دروستكردنی ژیانی هاوسه‌ری.راو‌و بوچوونی جیاجیا دروست بووه سه‌باره‌ت به‌فیكره‌ی هاوسه‌رگیری له‌رێگای نێته‌وه كه‌دیاده‌یه‌كه هه‌ڵه‌یه وه چاره‌نووسی كوتایی سه‌رنه‌كه‌وتنه یان ئه‌م شته نادیاره هه‌ندێكیان به شێوه‌ی ته‌بیعی دژی ئه‌م بۆچوونه‌بوون هه‌ندێكیان له‌گه‌لیدابوون هه‌ندێكی دیكه‌ش راوبۆچوونی ئاشكرایان نه‌بوو،ئه‌و خه‌لكانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو دژی بۆچوونی هاوسه‌رگیری بوون له‌رێگای نێته‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه شیوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی درۆ وسه‌ختكردنه هیچ گرێنتیه‌كی تێدانیه،هه‌روه‌ها كۆمه‌لگاش له ئامێزی خۆی ناگرێت.به‌لام ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ئه‌و بۆچوونه ده‌كه‌ن گه‌شبینن وبه هیوان به‌وه‌ی كه(نێت)زمانی سه‌رده‌مه‌و كه‌س ناتوانێت رابوه‌ستێنێت،ته‌نانه‌ت ئه‌مه تاكه شێوه‌یه هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری بناسێت له نزیكه‌وه به شێوه‌یه‌كی جدی وراستگویانه، به‌ڵام له كاتی هاوسه‌رگیری ئاسایی ته‌نها ئه‌و شته‌ی كه دیاره ده‌زانێت به‌ڵام ناخ ودۆخی به‌رامبه‌ری دیارنیه،
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق