
چەندین مۆدەی تەسریحە و جوان بۆ قژی ئافرەتان هەن، تەسریحەی قژ یەكێكە لە هەنگاوە پێویستەكان بۆ ئەوەی خانمان بە شێوەیەكی جوان و بەرچاو دەربكەون، بە تایبەت كاتێك جوانی قژ لە تەسریحە یان ستایلێكی تایبەت و جواندا خۆی دەنوێنێ. ئەم جارە باسی ستایلێكی جوانی قژ دەكەین، كە دەكرێ بۆ گشت جۆرە قژێك بەكاربهێنرێت. ئەم ستایلە بریتییە لە تەسریحە كردنی قژ، لەگەڵ دانانی مۆدەی سەرحی بە نەخش، مەبەست لێرەدا شێوەی قژەكە بە ستایلێكی ئامادەكراو، لە شێوەی شەپۆڵەكاندا دەربكەوێ، ئەمەش زیاتر بۆ ئەو قژانە دەگونجێ كە نەرمییەكی ئەوتۆیان پێوە دیارە، دواتریش یەكێك لە رەنگە جوانەكان بۆ ئەو جۆرە قژە بریتییە لە رەنگی سووری تۆخ – جەرگی – زەرد – زەردی كاڵ – زەردی تۆخ (رەنگی زێڕ)، ئەمانەش دەبنە یەكێك لە مۆدە جوان و ناسكەكان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق