
كۆمپیوتەر ئامێرێكی پێشكەوتووی سەردەمە، گرنگترین ئامێری راپەڕاندنی كاروباری رۆژانەیە، وەك ئامێرێكی پێداویستی ژیان لە زۆربەی ماڵەكاندا دەبیندرێ، بەڵام پێدەچێ لەم دواییانەدا لە وڵاتی ئیرلەندا سواڵكەر و دەرۆزەكەرەكانیش لەكاتی سواڵكردندا كۆمپیوتەر بەكار دێنن. ئەو سواڵكەرە ناوی (جۆنی)یە و لە كاتی سواڵكردندا لاپتۆپێكی دۆزیوەتەوە و بە بەختی ئەو سواڵكەرە لاپتۆپەكە كاریش دەكات، بۆیە ئەویش هەر لە شوێنی سواڵكردنەكەی، پیشەی سواڵكردنی لەبیرچۆتەوە، خەریكی بەكارهێنانی لاپتۆپەكەیەتی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق